كۆمه‌ڵێك له گه‌نجان دوای سه‌یر كردنی فیلمێك یان زنجیره درامایه‌ك عاشقی كه‌سایه‌تیه‌كانی ده‌بن و دیواری ماڵه‌كانیان به وێنه و پۆسته‌ره‌كانیان ده‌ڕازیننه‌وه، به‌ڵام لۆرین ئه‌دكینس له‌م ئاره‌زوه‌ی تێپه‌ڕاندووه و كارێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌م كچه 25 ساڵه كه عاشق كه‌سایه‌تی فیلمه‌كانی گورگ و مه‌ڕه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پۆسته‌ره‌كان ئه‌م فیلمه كردووه.
ناوبراو وێنه‌یه‌كی له كه‌سایه‌تی ئه‌م فیلمه‌ی به‌ناوی رۆبێرت پتیسۆن بڕیوه‌و وه‌ك هاوسه‌ری دڵخوازی خۆی ناوی بردووه.
لۆرین كه له لاس ڤیگاس ده‌ژیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره كارتۆنیه‌كه‌ی ده‌چێته رێستۆرانت و له پاركدا پیاسه ده‌كات و بۆ وێنه‌گرنیش سه‌ردانی شوێنه جیاوازه‌كان ده‌كات.