• نوێترین بابەت

    حکومەت ئەم رۆژەی کردە پشوو





    كوردستان-هەولێر: بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێنج شەممەی داهاتوو بە بۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی عیساوە لە گشت دامودەزگانی حكومەتی هەرێم پشووە.

    خالید ئەلبێرت، بەڕێوبەری کاروباری مەسیحییەکان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بە 

    بڕیاری فەرمی، پێنج شەممەی داهاتوو بە 

    بۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی حەزرەتی عیساوە، دەكرێتە پشووی فەرمی.

    وتیشی: "چەند ساڵێكە پەرلەمانی كوردستان بڕیاری داوە بۆ ڕێزگرتن لە پێكەوە 

    هەڵکردنی ئایینەكان، 25ی 12ی هەموو 

    ساڵێك بکاتە جەژن و پشووی فەرمی و حكومەتیش بڕیارەكەی پەسند كردووە".
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: حکومەت ئەم رۆژەی کردە پشوو Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top