|
به پێی راپۆرتی ساینس ده‌یلی له‌نێوان ئه‌و 100 كه‌سه‌ی كه به‌هۆی مردنی له‌ناكاو به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌و 300 كه‌سه‌ی كه له‌مجۆره مردنه رزگاریان بووه، ده‌ركه‌وتووه كه به رێژه‌ی زۆر چه‌وری ئۆمێگا3 به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌ربڵاوترین هۆكاری مردن له نه‌خۆشانی هیمۆدیالیز مردنی له‌ناكاوه به‌هۆی نۆره‌ی دڵ.
دوای ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه له‌سه‌ر سووده‌كانی ئۆمێگا3 له‌سه‌ر دڵ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م توێژینه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاو بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ مردنی له‌ناكاو به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له نه‌خۆشانی هیمۆدیالیزی.
شایانی باسه چه‌وری ئۆمێگا3 له خۆراكی تایبه‌تی وه‌ك ماسیدایه.