به بۆچوونی پزیشكان له‌دایك بوونی ئه‌م كچه رووداوێكی زۆر ده‌گمه‌نه و له راستیدا موعجیزه‌یه، چونكه ئه‌و ته‌نیا منداڵێكه به بێ ئه‌وه‌ی دڵۆپێك خوێن له جه‌سته‌یدا بێت، له‌دایك بووه و دونیای زانستی تووشی شۆك كردووه.
له ساڵی 2009 له ئێرله‌ندا كچێك به‌ناوی میسی به بێ دڵۆپێك خوین له‌دایك ده‌بێت. پزیشكان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه به‌وه‌ی كه له‌شی دایكی قۆناغی دووگیانی‌دا گشت خوێنی كۆرپه‌له‌ی هه‌ڵمژیوه.
میسی دوای له‌دایك بوونی تا 2 هه‌فته له نه‌خۆشخانه مایه‌وه و پزیشكان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه ئه‌م كچه بێ خوێنه له داهاتوودا تووشی زیانه مه‌ترسیداره‌كانی مێشك بێت.
ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا هیچ رووداویكی ده‌گمه‌نی هاوشێوه‌ی میسی تۆمار نه‌كراوه و ناوبراو له ئێستادا زیندووه و له قۆناغی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌دایه و به‌م باره‌ی مامۆستا و هاوڕێكانی تووشی شۆك كردووه كه تا ئێستا له ژیاندا ماوه.