عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكرایده‌كات تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان 14 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه‌ی توركیا كردووه، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كۆی گشتی ئه‌م نه‌وته فرۆشرابێت‌و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به‌نزیكه‌ی 100 دۆلار بخه‌مڵێندرێت ده‌كاته ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار".
تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان 14 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه‌ی توركیا كردووه، وه‌زیری وه‌زه‌ی توركیاش رایگه‌یاند كه بڕی 400 ملیۆن دۆلار گه‌شتووه‌ته هالك بانك.
عه‌لی حه‌مه ساڵ ده‌ڵێت "نزیكه‌ی 40% پاره‌ی ئه‌م نه‌وته وه‌ك گه‌رانه‌وه‌ی مافی كۆمپانیا‌و تێچونی گواستنه‌وه ده‌ڕوات، به‌مه‌ش 60% ده‌مێنێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. واته: پاره‌ی وه‌ده‌ستهاتوو له‌و 14 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته ده‌گاته 840 ملیۆن دۆلار".
عه‌لی ده‌پرسێت "ئایا ئه‌و 14 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته هه‌مووی فرۆشراوه؟ ئایا له‌م قۆناغه‌دا مافی كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان ده‌درێته‌وه یان وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه؟".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ناوخۆدا ده‌پاڵێوێت و ئه‌مه‌ش داهاته بۆ هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی "جگه له فرۆشتنی نه‌وتی ره‌ش و نه‌فتاو كیرۆسین و ئه‌و پارانه‌ی دیكه له چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كاندا وه‌دستدێت".