كوردستان
ھاوڵاتیەکی دانیشتووی قەزای سەیدسادق لەلایەن چوار چەکدارەوە تەقەی لێدەکرێت و بەسەختی برینداری دەکەن.
لەو بارەیەوە مقەدەم حەکیم عەزیز بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای سەیدسادق بە كوردستان ی ڕاگەیاند: لەلایەن نەخۆشخانەی شەھید شەوکەتەوە ئاگادار کراینەوە بە بوونی بریندارێک، دوای لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی دەرکەوت کە لەسەر ڕێگای (سەیدسادق- سلێمانی ) نزیک گوندی (سەراو) لەلایەن چوار چەکدارەوە تەقەی لێکراوە و بریندار کراوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای سەیدسادق وتیشی: دوای ئەوەی ئەو ھاوڵاتییە لە نەخۆشخانەی شەھید شەوکەت لە سەیدسادق چارەسەری سەرەتای بۆ بۆکراوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا: دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، فەرمانی دەستگیر کردنیش بۆ تۆمەتباران دەرچووە.
ھاوڵاتیەکە تەمەنی (٣٢) ساڵە و خێزاندارە، بەپێی وتەی پۆلیس لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی تەقەی لێکراوە.