به‌پێی رێكه‌وتنێكی درێژخایه‌ن بڕیاره ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر مه‌شقكردن له چه‌ند چه‌كێكی نوێ سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا بكه‌ن، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه 32 ئه‌فسه‌ری ره‌وانه‌ی به‌رلین كردووه.
عه‌مید هه‌ڵگور حیكمه‌ت، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند، "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه بۆ مه‌شق پێكردن ده‌چنه ئه‌ڵمانیا، مه‌شق له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه ده‌كه‌ن كه به‌م دواییانه حكومه‌تی به‌رلین ره‌وانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش".
وتیشی: هه‌ربه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه بۆ هه‌رێمی كوردستان، راسته‌وخۆ مه‌شق به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌كه نوێیه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه.
به‌وته‌ی عه‌مید هه‌ڵگور، "له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه 32 ئه‌فسه‌ری ره‌وانه‌ی به‌رلین كردووه"، ده‌شڵێت: پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رێكه‌وتنی درێژخایه‌نیان له‌وباره‌یه‌وه مۆركردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كه بڕیاربوو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پێشمه‌رگه رۆژی چوارشه‌ممه رابردوو سه‌ردانی به‌رلین بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی رێگرییه‌كانی به‌غدا له نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه ئه‌ڵمانیه‌ی تایبه‌ت بوو به راهێنه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان، گه‌شته‌كه دواكه‌وت".
عه‌مید هه‌ڵگور حیكمه‌ت، رایگه‌یاند، "به‌غدا له‌مپه‌ر دروستده‌كات له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه راسته‌وخۆكانی هه‌رێم و ئه‌ڵمانیا له‌رووی سه‌ربازییه‌وه"، وتیشی: ئه‌و ئه‌فسه‌ره كوردانه‌ی به‌مه‌به‌ستی مه‌شقكردن سه‌ردانی ئه‌ڵمانیایان كردووه به‌پله‌ی ملازم و ملازم یه‌ك و نه‌قیبی سه‌ربازین و ده‌رچووی كۆڵێژه سه‌ربازییه‌كانی كوردستانن.
عه‌مید هه‌ڵگور ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ به‌رلین، تیمێكی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانی كه پێكهاتووه له 7 شاره‌زا له ئێستادا له‌هه‌ولێرن بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاماده‌كردنیان له به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕه‌كان له‌كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش.