به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه توێكڵی مۆز سودێكی زۆری بۆ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی براویجایا له ئیندۆنیزا ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستووه كه بونی مادده‌ی بكتین له‌پێكهاته‌ی توێكڵی مۆزدا ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن، به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵیشه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌مده‌بێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی جاكارتا پۆست له‌سه‌ر زاری سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماده‌ی بكتین له‌پێكهاته‌ی میوه‌كانی وه‌ك سێ‌و و پرته‌قاڵیشدا بونی هه‌یه، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ی له توێكڵی مۆزدا زیاتره، ئه‌مه‌ش واده‌كات سوده‌كانی زیاتربن.
پسپۆڕه‌كان پێیانوایه كه هه‌فته‌یه‌ك خواردنی توێكڵی مۆز ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن به‌ڕێژه‌ی %52.
پێشتر توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ریخستبوو كه كه كوڵاندنی توێكڵی مۆز و خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی فشاری خوێن.