كوردستان
وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، پێش جەژنی قوربان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكەن، حكومەتی عیراقیش لەكۆبوونەوەی داهاتویدا باسی لەناردنی پێشینەیەك دەكات بۆ هەرێم.
بە پێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی(پیوكەی میدیا) محەمەد شیاع وەزیری دارایی عیراق بەوەكالەت رایگەیاندووە" پێش جەژنی قوربان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكرێت."
لای خۆشیەوە، مەهدی عەلاق بەڕێوەبەری نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەكەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانی راگەیاندوە:" لەكۆبوونەوەی چەند رۆژی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران باس لەناردنی پێشینەیەك دەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران."
بەهۆی كێشە هەڵپسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداوە ماوەی چەند مانگێكە حكومەتی ناوەندی بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگرتووە.