نانسی عەجرەمی ھونەرمەندی لوبنانی لە وەڵامی وتەیەکی ھەیفادا دەڵێت کە ئەو ھەموو ساڵێک پێگەیشتووتر دەبێت و ھەواداری لە ھەموو تەمەنێکدا ھەیە.
لەدوای ئەوەی ھەیفا وەھبی ھونەرمەندی لوبنانی لە بەرنامەی (المتھم)دا لەبارەی نانسییەوە قسەی کردبوو و وتبووی کە ئەو گۆرانیبێژە بەشێوەیەکی تەواو کامڵ نەبووە و ھەوادارانی داوای لێدەکەن کە کاری باشتر بکات، چونکە ئەوان کامڵ بوون و دەیانەوێت کاری باشتری ببینن، نانسی لە وەڵامی بۆ ئەو وتەیەی ھەیفا لە گۆڤاری لیالینا وتوویەتی " تێناگەم لە پێگەیشتن، چونکە پێگەیشتن و کامڵ بوون لە ناخی مرۆڤدایە و من ھەست دەکەم ھەموو ساڵێک کامڵتر دەبم، دوای (١٠) ساڵ زۆر پێگەیشتووتر دەبم لە ئێستا".
ھەروەھا وتووشیەتی " ئەگەر مەبەستی کامڵبوونی ھونەر بێت، من ھەمیشە ھەوڵدەدەم ھەواداران رازی بکەم و ئەوان لە تەمەنی جیاوازدان، تەمەن جیاوازەکان ھەواداری منن و بەڵگەشم ئەوەیە ئاھەنگەکانم ھەمیشە پڕن لە خێزانی جیاواز کە لە منداڵەوە تا باپیرە و نەنکی تێدایە".