دوای ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی كت و پڕ‌و له‌ناكاو ئازارێك له‌دڵی پڕ خرۆشی هونه‌رمه‌ند گه‌وره‌ی كورد سه‌لام كۆیی به‌دی ده‌كرێت یه‌كسه‌ر ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه
له‌باره‌ی ته‌ندروستی ئێستای هونه‌رمه‌ندی ناوبراو ده‌رهێنه‌ر ئه‌میر ته‌ها هاوڕێ و هاوپیشه‌ی به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه دوای نه‌خۆش كه‌وتن و بیستی هه‌واڵی نه‌خۆش كه‌وتنی هونه‌رمه‌ند گه‌وره‌ی كورد سه‌لام كۆیی، دیاره نه‌خۆشی دڵ و شه‌كرو پرۆستات بووه بۆیه به‌په‌له گه‌یاندویه‌تیانه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری و له‌وێ ئه‌و دكتۆر‌و پزیشكانه‌ی كه‌ناسیویان و ڕێزی هونه‌ریان له‌لا بووه هیمه‌تیان كردیه په‌نا به‌خوا ئێستا له‌ماڵه‌وه‌یه‌و هێمن بۆته‌وه ، ئه‌و زۆر نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی كه‌هونه‌رمه‌ند ته‌نها له‌كاتی پێویست به‌كارده‌هێنرێ و ته‌واو ، تاهونه‌رمه‌ند نه‌مڕێ باسی ناكه‌ن و كاره‌كانی باس ناكرێ ،
ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی ئێستای ناوبراو زیاتر ووتی: سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئێستا هونه‌رمه‌ندی ناوبراو ته‌ندروستی ڕوو له‌باش بوونه ، سوپاس بۆ خوا كه‌ستونێكی گرنگی بواری دراما‌و فیلم و ڕۆشنبیری میلله‌ته‌كه‌مان له‌ژیاندایه ، ئێستا له‌ماڵه‌وه‌یه‌و كه‌وتووه‌و پێویستی به‌پشوو و حه‌سانه‌وه هه‌یه‌و دكتۆر‌و پزیشكان ڕێنماییان كردووه كه‌پێویسته له‌شوێنێكی هێمن بێت و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگڕی ئه‌گه‌رنا دووباره تووشی حاڵه‌تی له‌م جۆره ده‌بێته‌وه .
شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ندی ناوبراو زیاتر له‌ماوه‌ی 40 ساڵه له‌بواری سینه‌ماو دراما‌و شانۆدا به‌به‌رده‌وامی خزمه‌ت ده‌كات و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه و كه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و له‌مانگی داهاتوودا زنجیره درامایه‌ك په‌خش ده‌كرێت كه ناوبراو رۆڵی پاڵه‌وان ده‌گێرێ ،