چیرۆكی خۆشه‌ویستی له‌نێوان دوو كه‌سی جیاواز له‌رووی ته‌مه‌ن ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه كه‌له‌م ڕۆژانه له‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدا ، ملیاردێری نه‌مساوی ریتشارد لاغنر كه‌ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 81 ساڵ هه‌ڵسا به‌هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ نمایشكاری جل و به‌ڕگ كاپی شمیتز ته‌مه‌ن 24 ساڵ له‌نه‌مسا ئه‌وه‌ش دوای په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوانیان ده‌ست پێ ده‌كات له‌مانگی فبرایری رابردوو و له‌م مانگه‌دا بوونه هاوسه‌ری یه‌كتری له‌ئاهه‌نگێكدا به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو و ده‌زگا راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكاران .
سه‌ڕه‌رای جیاوازی ته‌مه‌ن له‌نێوانیان كه 57 ساڵه به‌ڵام هه‌ردووكیان كاتی ماره‌برینیان ده‌ست نیشان كرد‌و و هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا له‌ئاهه‌نگێك له‌ڤییه‌نا كه‌تێیدا لاغنر ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ستێره‌كانی داوه‌ت كردبوو وه‌ك كیم كارداشیان و بارش هلتون بامیلا اندرسون له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی تر ، لاغنر له‌باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌وه ووتی: خۆشحاڵم به‌هاوسه‌رگیریه نوێیه‌كه‌م ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌شت گه‌ڵێك له‌نێوان هه‌ردووكیاندا به‌یه‌كه‌وه‌یان كۆ ده‌كاته‌وه سه‌ڕه‌رای جیاوازی ته‌مه‌ن له‌نێوانیاندا .
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی كاپی ناوی خۆی گۆڕی بۆ كاپی لاغنرو ناو و نازناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی خسته‌پاڵ ناوه‌كه‌ی و وێنه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یانی بڵاوكرده‌وه كه‌له‌میانه‌یدا دڵخۆشی خۆی ده‌رده‌بڕی به‌هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێك كه‌وای ده‌بینێ باشترین پیاوی جیهانه ، خۆشه‌ویستی نێوان ناوبراوان له‌مانگی فبرایر ده‌ستی پێكرد دواتر ده‌ست نیشانی كرد له‌اغستس و له‌مانگی سێبتمبر گواستیه‌وه .