پێویسته خانمان پێویستی به ملیان بده‌ن، چونكه ملیش به‌شێكی گرنگه هه‌روه‌ك به‌شه‌كانی تری له‌شی وه‌ك روخسار و ده‌سته‌كان و پێیه‌كان.
ئه‌م گیراوه سروشتیانه یارمه‌تی خانمان ده‌دات بۆ سپی بوون و تووند بوونی پێستی مل:
ـ كه‌وچكێك برنج له‌گه‌ڵ كه‌مێك گوڵاو تێكه‌ڵ بكه‌ن تا توند ده‌بێت. بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك له‌سه‌ر ملتان بده‌ن و دواتر به شیوه‌ی بازنه‌یی به سه‌ری په‌نجه‌كان مه‌ساجی روخسارتان بده‌ن. دواتر به لۆكه‌یه‌ك گوڵاو له‌سه‌ر ملتان بده‌ن. هه‌فته‌ی چه‌ند جار دووباره‌ی بكه‌نه‌وه.
ـ 1-2 كه‌وچك نیشاسته له‌گه‌ڵ چه‌ند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ بكه‌ن تا ده‌بێته ماسك و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك له‌سه‌ر ملتان بده‌ن و لێگه‌ڕێن تا وشك ده‌بێته‌وه. دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆن. هه‌فته‌ی جارێك دووباره‌ی بكه‌نه‌وه.
ـ كه‌وچكێك خه‌مره له‌ناو ئاوی لیمۆ بتوێنه‌وه و دواتر زه‌دێنه‌ی هێلكه و زه‌یتی زه‌یتون و كه‌وچكێك ڤازلین و 3 كه‌وچكی بچووك گلیسرینی بۆ زیاد بكه‌ن و به باشی تێكه‌ڵیی بكه‌ن و له‌سه‌ر ملتان بده‌ن و دوای 2 كاتژمێر به ئاو بیشۆن.