وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند ئه‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌ی كه‌میان هێناوه‌و فۆرمی زانكۆ لاینیان پڕنه‌كردۆته‌وه ده‌توانن تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبده‌وه.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مساڵ زیاتر له50 هه‌زار خوێندكار، له‌قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بۆ هه‌ردوو به‌شی وێژه‌ی‌و زانستییه‌وه ده‌رچوون‌و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 40 هه‌زاری فۆرمی زانكۆلاینیان پڕكردۆته‌وه‌و زیاتر له 30 هه‌زاریان وه‌رگیراون.
فاتیح مه‌وله‌وی زاده، به KNNC راگه‌یاند له‌باره‌ی مه‌رجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌و خوێندكارانه، وتی "پێویسته ئه‌و خوێندكاره ده‌رچوی ئه‌مساڵ بێت‌و فۆرمی زانكۆلاینیشی پڕنه‌كردبێته‌وه، ئینجا ده‌توانێت تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی 12 بكاته‌وه".