تێكه‌ڵكردنی لیمۆ له‌گه‌ڵ ئاوی خواردنه‌وه كۆمه‌ڵێك سودی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ جه‌سته و پارێزگاریكردنی له‌ش له توشبوون به‌نه‌خۆشییه درمه‌كان، لێره‌دا ڕوونكردنه‌وه و زانیاریتان پێده‌به‌خشین سه‌باره‌ت به سوده‌كانی ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه.
1- باشكردنی كرداری هه‌رس له‌گه‌ده‌دا: لیمۆ توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ژه‌هره‌كانی ناو گه‌ده و ئاسانكردنی هه‌رس و پاراستنی گه‌ده له سوتانه‌وه، لیمۆ چالاككه‌ر ده‌بێت بۆ زیاتركردنی ڕێژه‌ی ده‌ردراوی زه‌ردی ناو گه‌ده.
2- به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری: ده‌وڵه‌مه‌ندی لیمۆ به‌ڤیتامین سی یارمه‌تیده‌ری جه‌سته ده‌بێت بۆتوش نه‌بوون به‌سه‌رما وئه‌نفلۆزا وڕێژه‌ی مژینی ئاسن له‌خۆراكه‌كانی ناو گه‌ده زیادده‌كات.
3- شێداركردنی له‌ش: پێویسته گرنگی به‌شێدار هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته‌تان بده‌ن به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی هاویندا ، ئاو یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شێداركردنی له‌ش، خه‌یار و لیمۆش ده‌بنه‌وه هۆكارێك بۆ شێداركردنی له‌ش.
4- زیادكردنی ووزه: ئاوی لیمۆ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌خشینی ووزه به له‌ش.
5- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی: لیمۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ماده دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانه و ده‌بێته هۆكاری كه‌م كردنه‌وه‌ی چرچی پێست.