پۆلیسی سلێمانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه‌ی سه‌رله‌به‌یانیان به‌سه‌ر ئاسمانی سلێمانیدا ده‌سوڕێنه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كاته‌وه كه هیچ ترسێك له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی شار نییه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌یانیان به‌سه‌ر ئاسمانی شاری سلێمانیدا ده‌سوڕێنه‌وه فڕۆكه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی شاری سلێمانیه و بۆ ئاگاداربونه له‌ڕه‌وشی هاتوچۆی شاری سلێمانی.
وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس دڵنیاییدایه هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، كه هیچ ترسێكیان نه‌بێت و سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و فرۆكانه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری هاتوچۆیه و له‌كاتی بونی كێشه‌یه‌كی هاتوچۆ یان روداوێكدا مه‌فره‌زه‌كان بگه‌نه شوێنی روداوه‌كه به‌زوترین كات.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌كاتژمێره‌كانی سه‌رله‌به‌یانیاندا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر ئاسمانی شاری سلێمانیدا ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌م كاتانه‌ش ئه‌وكاته‌یه‌كه هاوڵاتیان بۆشوێنی كاره‌كانیان ده‌چن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كان له‌ناوه‌ندی شاردان قه‌ره‌باڵغی فشارێكی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌رشه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و بچوكترین روداو گه‌وره‌ترین قه‌ره‌باڵغی دروستده‌كات.