یاسای پێدانی ده‌رماڵه‌ی مانگانه به قوتابیانی سه‌ره‌تایی ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرایده‌كات له هه‌وڵدان تا یاساكه له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت.
له ساڵی رابردوودا په‌رله‌مانی عیراق، یاسای پێدانی ده‌رماڵه‌ی بۆ قوتابیانی بنه‌رتی په‌سندكرد كه مانگانه بۆ قوتابیانی سه‌ره‌تایی 30 هه‌زار دیناره و له 1/10/2014 جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات له یاساكه 50 هه‌زار دیناریش بۆ قوتابیانی ناوه‌ندی ئاماده‌یی دیاریكراوه، به‌ڵام ئه‌و ده‌رماڵه‌یه له 1/10/2015 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سیروان سیرینی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عیراق به (باس)ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌یان گفتوگۆیان له‌سه‌ر یاسای پێدانی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانكردوه، وتیشی: "ئه‌و یاسایه له‌م ساڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و مانگانه پاره به قوتابیان ده‌درێت، وام زانیووه كه ده‌رماڵه‌كه بۆ قوتابیانی كوردستان خه‌رج نه‌كرێت، به‌ڵام ئێمه رێگه‌ناده‌ین به بێ كوردستان بكرێت بۆیه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانیش قسه ده‌كه‌ین".
بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی پێشوی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عیراق به (باس)ی راگه‌یاند: به پێی ناوه‌ڕۆكی یاساكه ئه‌و یاسایه بۆ هه‌موو عیراقه و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
به پێی یاساكه كه كۆپیه‌كی ده‌ست (باس) كه‌وتووه، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه 9 مانگ خه‌رج ده‌كرێت له 1/10 تا 30/6ی هه‌موو وه‌رزێكی خوێندن. هه‌وه‌ك ئه‌و ده‌رماڵه‌یه خه‌رج ناكرێت ئه‌گه‌ر قوتابیه‌كه ده‌رنه‌چێت یان بۆ ماوه‌ی 25 رۆژ له خوێندن داببڕێت یانیش به یه‌كجاری له خوێندن دووربخرێته‌وه، ته‌نها قوتابخانه سه‌ره‌تاییه حكومیه‌كان ده‌گرێته‌وه و قوتابخانه ئه‌هلیه‌كان ناگرێته‌وه.
سیروان سیرینی، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئه‌و یاسایه ته‌نها پێویستی به‌وه هه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به (باس)ی راگه‌یاند: له هه‌ندێك له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كوردستان داوا له قوتابیانكراوه ناسنامه‌ی خۆیان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بكرێن بۆ پێدانی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه.
له لای خۆیه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به (باس)ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرسه‌كه كێشه‌ی ئیدارایی و دارایی هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن یاسای پێدانی ده‌رماڵه به قوتابیان له كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت.