دروست بونی زیپكه ده‌بێته هۆكاری شێواندنی جوانی ڕوخسار ،ده‌توانن چای ڕه‌شی ناو كیسه‌ی ئاماده‌كراو به‌كاربهێنن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه.
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی :
1. سێیه‌كی كوپێك ئاوی گه‌رمی تێده‌كه‌رێت و به‌شێك له كوپه‌كه ئاوی ساردی تێده‌كرێت و دواتر كیسێك چای ڕه‌شی ئاماده‌كراو ده‌كه‌ینه ناوی و ماوه‌ی چه‌ند خولەکێک تیایدا ده‌یهێڵینه‌وه.
2. كیسه‌ی چاكه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی ڕوخسار كه زیپكه‌ی پێوه‌یه.
3. دوای وشكبونه‌وه‌ی چاكه، كیسه‌كان له‌سه‌ر ڕوخسار لاده‌برێت و ڕۆژانه ئه‌م كاره دوباره بكه‌نه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌نجامی باشتر.
- جگە لەوەش چای ڕه‌شی ناو كیسه‌ی ئاماده‌كراو سودێکی زۆری دەبێت ئەگەر لەسەر چاو دابنرێت، هاوشێوەی ئەم وێنەیەی خوارەوە.