• نوێترین بابەت

    قاوە مرۆڤ لە شێرپەنجەی پێست دەپارێزێت


    قاوە مرۆڤ لە شێرپەنجەی پێست دەپارێزێت
    توێژینەوەیەكی تەندروستی سوودێكی تری قاوەی زیاد كرد كاتێك گوتی قاوە مەترسی تووشبون بە شێرپەنجەی پێست كەمدەكاتەوە.
    بەپێی ئەو توێژینەوە نوێیە كە زانیاری تەندروستی 112 هەزار كەسی گرتووەتەوە، بەكارهێنانی زیاتری قاوەی پڕ كافایین هەلی سەرهەڵدانی خانە شێرپەنجەییەكان كە پەیوەندییان بە شێرپەنجەی پێستەوە هەیە كەمدەكاتەوە.
    توێژەرانی زانكۆی هارڤارد سەرنجیان دا كە پەیوەندییەكی پتەو هەیە لە نێوان بەكارهێنانی زیاتر قاوە (رۆژانە لە كوپێك زیاتر) و پاشەكشەی مەترسی شێرپەنجەی پێست.
    ئەم جۆرەی شێرپەنجە لە جۆری میلانۆما مەترسی زیاترە، بەڵام دەبێتە هۆی گەیاندنی زیانی هەمیشەیی و لەوانەشە دواتر مردنی لێبكەوێتەوە ئەگەر چارەسەر نەكرێ.
    پێشتر توێژینەوە ئەمەریكییەكان ئاشكرایان كردبوو كە لەوانەیە ئەو خواردنەوەیە كە لەسەر ئاستی جیهان زۆر بەربڵاوە لەوانەیە كاریگەریی هەبێت لەسەر كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەكانی قورَگ و دەم.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: قاوە مرۆڤ لە شێرپەنجەی پێست دەپارێزێت Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top