• نوێترین بابەت

    هه‌ره‌شه‌ی داخستنی ته‌له‌فیزیۆنی رووداو له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌رزانی


    مەسعود بارزانی لە رێگای نێچیرڤان بارزانیەوە تەلەفزیۆنی رووداو ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەر رووداو سیاسەتی خۆی نەگۆڕێت، ئەوا دایدەخات.
    سەرچاوەیەکی ئاگاداری پارتی نزیک لە تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند کە ناڕەزاییەکان بەرامبەر سیاسەتی تەلەفزیۆنی رووداو رۆژ بەرۆژ لە هەڵکشاندایە، هەتا کار گەیشتووە بەوەی کە لەناو پارتیشدا ناڕەزایەتی لەسەر سیاسەتی ئەم کەناڵە لە پەرەسەندندا بێت.
    ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر سیاسەتی رووداو لە دوو رۆژی رابردوودا گەیشتە لوتکە، بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست مان کەوتووە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی (ماوە بۆ درێژکراوی هەرێم) لە رێگای نێچیرڤانەوە کەناڵەكەی ئاگادر کردۆتەوە، بەپێی سەرچێ‌وەکەی سپی ” ئەو ئاگادارکردنەوەیە وەک دوا ئینزاری پێش داخستنە، ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر هەمان سیاسەت”.
    ئەو سەرچێ‌وەیە وتی ” هەر لەمرٶوە ١٦ ئاب هەستدەکرێت کە تەلەفزیۆنی رووداو زۆر ئارامتر و دوور لەهەڵچوون لە رۆژەکانی تر دەبینرێت”.
    لەلایکەی ترەوە ١٥ ی ئاب زیاتر لە ١٢٠ رۆشنبیر و رۆژنامەنووس لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت بەناونیشانی ( راگرتن و سزادانی میدیا چەواشەکاریەکان)، داوا دەکەن سنورێک بۆ ئەو میدیانەو لەپێشیشیانەوە بۆ تەلەفزیۆنی رووداو دابنرێت.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هه‌ره‌شه‌ی داخستنی ته‌له‌فیزیۆنی رووداو له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌رزانی Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top