وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می نۆی بنه‌ره‌تی راگه‌یاند، خوێندكارانیش ده‌توانن سبه‌ینێ له خوێندگاكانیان ئه‌نجامه‌كان وه‌ربگرنه‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوبراویش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌نجامه‌كان له سایته ئه‌لكترۆنیه‌كان بڵاوناكه‌نه‌وه.
فاتح مه‌وله‌وی زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بو خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له 25/8/2014 تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی نۆی بنه‌ره‌تی ئه‌نجامدرا ، ئه‌مرۆ ئه‌نجامه‌كان ته‌واوبوو و به‌مشێوه‌یه هاتووه .
وتیشی: سبه‌ینێ خوێندكاران و قوتابیان سه‌ردانی خوێندگاكانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامه‌كانیان ، به‌ڵام له‌هیچ ماڵپه‌رێكی ئه‌لكترۆنی بڵاوناكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی ده‌رچوون وتی: رێژه‌ی ده‌رچوون له قۆناغی نۆی بنه‌ره‌تی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له 70.11 % بووه ، سه‌باره‌ت به پارێزگاكانیش به‌مجۆره بووه، له پارێزگای هه‌ولێر 42هه‌زار و 103 به‌شداریان كردووه و له‌و ژماره‌یه 28 هه‌زار و 679 ده‌رچوون ، رێژه‌ی ده‌رچوون % 68,12 یه.
له پارێزگای سلێمانی 41 هه‌زار و 118 خوێندكار به‌شداریان له تاقیكردنه‌وه‌كان كردوه و له‌و ژماره‌یه 28 هه‌زار و 142 ده‌رچوون ، كه ده‌كاته % 72.36 .
له ئیداره‌ی گه‌رمیان 6هه‌زار و 214 به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه و تێیدا 4هه‌زار و 290 ده‌چوون و رێژه ده‌رون % 6.5 یه .
به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی دهۆك تاقیكردنه‌وه‌كان له كاتی خۆی ئه‌نجامنه‌درا به‌ڵكو بۆ 13/9/2014 دواخراوه.