له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی پایزدا پێستی روخسار و جه‌سته به گشتی دووچاری وشكی ده‌بێت. لێره‌دا چه‌ند پێشنیارێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ پاراستنی پێست له پایزدا.
ـ كه‌متر ده‌سته‌كانتان بشۆن:
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ رێگه‌گرتن له وشكی ده‌سته‌كانتان باشترین جۆری پاك كه‌ره‌وه‌كان بۆ شوشتنی ده‌سته‌كانتان هه‌ڵبژێرن.
ـ سابونی هاوینه و سابونی زستانی:
بۆ رێگه گرتن له وشكی پێست له وه‌رزی سه‌رمادا ئه‌و سابونانه هه‌ڵبژێرن كه كرێمی یان گلیسیرینی تێدایه و ده‌بێت له سابونی هاوینه نه‌رمتر بێت و دوای شوشتنی روخسارتان كرێمی شێداركه‌ره‌وه به‌كار بێنن.
ـ ڤازلین یان ئوسرین به‌كار بێنن.
ـ كرێمی دژه‌خۆر به‌كار بێنن، چونكه له‌م وه‌رزه‌دا تیشكی خۆر راسته‌وخۆ به‌ر پێست ده‌كه‌وێت.
ـ ئاگاداری نینۆكه‌كانتان بن، نینۆكه‌كان به‌هۆی كه‌می ڤیتامینی كۆمه‌ڵه‌ی B و كالسیۆم وشك ده‌بێت.
ـ به‌كارهێنانی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین D و C و كاربۆهیدرات و پڕۆتین ته‌ندروستی پێست دابین ده‌كات.
ـ شامپۆی نه‌رم وه‌ك شامپۆی منداڵ به‌كار بێنن.
ـ كه‌متر لیفكه به‌كار بێنن بۆ شوشتنی پێستی له‌ش، چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری پێست، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێستیارن وشك و هه‌ستیاره.
ـ نابێت له شوشتنی روخساردا زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن.