رێستورانتێك له شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا بۆ راكێشانی سه‌رنجی كڕیاره‌كانی و ده‌ستكه‌وتنی داهاتی زۆرتر خۆراكێك به‌ناوی سوشی رووت بۆ خۆراكه‌كانی زیاد كردووه.
سوشی خۆراكێكی كلاسیكی ژاپۆنیه كه تیایدا برنج و سركه و خۆراكی ده‌ریایی و سه‌وزه و هێلكه به‌كار دێت.
ئه‌م رێستورانته به پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریت كچان و ژنانی رووت بۆ خواردنی ئه‌م خۆركه به‌كار دێنێت. به‌مجۆره كه ئه‌و ژنانه له به‌رامبه‌ر موچه‌كه‌یان چه‌ندین كاتژمێر وه‌ك سینی كه له‌سه‌ر سوشی دانراوه پاڵ ده‌كه‌ون تا كڕیاره‌كان تێر ده‌خۆن.
خاوه‌نی ئه‌م رێستورانته ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كڕیاره‌كان بۆیان نییه ده‌ست له جه‌سته‌ی ئه‌م ژنانه بده‌ن و ته‌نیا به به‌كارهێنانی داری خواردن ئه‌م خۆراكه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان هه‌ڵده‌گرن.