1ـ رۆزماری:
له‌و روه‌كانه‌یه كه له چیاكان ده‌ڕوێت و له دروست كردنی شامپۆدا به‌كار دێت و قژ به‌هێز ده‌كات.
2ـ به‌یبونه و جاتره:
گیراوه‌ی روه‌كی به‌یبونه و جاتره بۆ پاك كردنه‌وه‌ی روخساری چه‌ور به‌كار دێت.
3ـ گوڵی لاڤه‌نده‌ر:
بۆ دروست كردنی زۆربه‌ی كه‌ره‌سته‌ی جوانی به‌كار دێت و روخسار ده‌پارێزێت له هه‌وكردن وهه‌ستیاری.
4ـ گوڵاو:
وه‌ك دژه ئۆكسانێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌وكردنی روخسار به‌كار دێت به‌دانانی رۆژانه به لۆكه‌یه‌ك له‌سه‌ر روخسار.
5ـ نیم:
روه‌كێكی به‌هێزه وه‌ك دژه باكتریا و زه‌یته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی زیپكه و ئه‌گزیما و توێشكه‌ی سه‌ر و نه‌هێشتنی بۆنی سیر.
6ـ گوڵه به‌هاره(زهرة البريمروز):
بۆ ته‌ندروستی روخسار و نوێ بوونه‌وه و توند بوون و نه‌هێشتنی چرچی روخسار به‌سوده.
7ـ كافور:
روه‌كی كافور (comfrey) بۆ چاره‌سه‌ر كردنی خه‌وشه‌كان و وشكی روخسار به‌سوده.
8ـ خه‌نه:
كه‌ره‌سته‌یه‌كی سروشتی به‌سوده بۆ قژ و گه‌شانه‌وه‌ی و پاراستنی قژ.