1ـ لابردنی چه‌وری سه‌ر قژ:
كه‌مێك پۆدره له‌سه‌ر شانه‌یه‌ك دابنێ و قژت پێی شانه بكه و ئه‌گه‌ر خاوه‌نی قژی سوورن كه‌مێك دارچین بۆ زیاد بكه‌ن بۆ خاوه‌نی ره‌نگی قاوه‌یی كاكاوی بۆ زیاد بكه‌ن.
2ـ بۆ رزگار بوون له خورشتی هاوینه:
به‌هۆی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا پێست تووشی خوران ده‌بێت، به مه‌ساجدانی به پۆدره‌ی منداڵان ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
3ـ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری لابردنی موی له‌ش:
هه‌ڵگرتنی م‌و به‌تایبه‌تی به شه‌مع ئازاری هه‌یه و سوور ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به لێدانی پۆدره چاره‌سه‌ری بكه.
4ـ بۆ برژانگێكی پڕ و سه‌رنجڕاكێش:
به‌ر له لێدانی ماسكارا، كه‌مێك پۆدره له‌سه‌ر برژانگه‌كانت بده.
5ـ بۆ جێگیر كردنی ئارایش:
بۆ مانه‌وه‌ی ئارایش له رۆژدا، ته‌نیا كه‌مێك پۆدره له‌سه‌ر روخسارت بده به‌ر له لێدانی ئارایش.
6ـ بۆندار كردنی جله‌كان:
كه‌مێك پۆدره له‌ناو شوێنی هه‌ڵگرتنی جله‌كان بده‌ن، به‌مجۆره رێگه له بۆنی ناخۆش وه‌ك بۆن دووكه‌ڵ ده‌گرێت.