ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی له‌درێژه‌ی نمایش كردنی كار‌و چالاكیه هونه‌رییه جۆراوجۆره‌كان سه‌مای یه‌ك جار خۆت‌و ته‌واو نمایش ده‌كرێت ،
له‌و باره‌یه‌وه هاوڕێ كه‌مال به‌ژداربووی به‌رهه‌م و له‌هه‌مان كاتدا كه‌كاری سیناریۆو كوریۆگرافی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه كردووه به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: دوای هه‌ول و ماندووبوون و پڕۆڤه‌و ڕاهێنان و خۆئاماده‌كردن ئه‌مڕِۆ نوێترین به‌رهه‌ممان نمایش ده‌كه‌ین له‌سلێمانی ،
گروپی له‌یزین به‌هاوبه‌شی و هاوكاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی نمایشی سه‌مای یه‌ك جار خۆت‌و ته‌واو نمایش ده‌كات له‌كاری سیناریۆو كوریۆگرافی من ، هه‌ریه‌ك له‌من و له‌توانا نه‌وزادو مینا نیاز‌و ئه‌رین ئیبراهیم و سه‌ما عه‌بدول كه‌ریم و هێژا سه‌لام و شه‌پۆڵ عه‌زیزو ڤانیا فه‌رهادو هانا ئاكۆ سه‌ماكاری ئه‌م نمایشه ده‌كه‌ین ، ستایلی كاركردنمان له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ستایلێكی مۆدێرن هاوچه‌رخه ، كاركردن له‌م جۆره ئیش كردنه‌دا ئاسان نییه چونكه كاری سه‌ما به‌هه‌موو جۆره ستایله‌كانییه‌وه له‌كوردستاندا مێژوویه‌كی كه‌می هه‌یه ، به‌ڵام خۆش به‌ختانه هه‌موو ئه‌و سه‌ماكارانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م جه‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كراویان هه‌یه‌و هه‌ندێكیان خوێندكاری خوێندنگای بالی و مۆسیقای سلێمانین ،
ناوی كاره‌كه‌مان له‌كاتی بینینی نمایشد بۆبینه‌رو ئاماده‌بووان زۆر گرنگه چونكه ئێمه لێره‌دا باسی خودی تاك ده‌كه‌ین كه‌ئایا تاك چون له‌دایك ده‌بێت و چۆن به‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌وێت و چۆن عاشق ده‌بێت و چۆن به‌هه‌مان شێوه تاكێكی دیكه دروست ده‌كات و هه‌مان سیناریۆی خۆی دووباره ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و ته‌واو ده‌بێت ، لێره‌دا باس كردنی ناوه‌ڕۆك و چیرۆكی كاره‌كه گرنگ نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بینه‌ر چۆن به‌ر نمایش ده‌كه‌وێت چونكه ئه‌مه كاری جه‌سته‌یه ، ته‌عبیرو خوێندنه‌وه‌ی جووله‌كانیش له‌لایه‌ن بینه‌ر به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی جودای بۆ ده‌كرێت له‌وه‌ی كه‌ئێمه كردوومانه به‌هه‌وێنی كاركردنمان ، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆمان چۆنیه‌تی كاركردنه له‌گه‌ڵ سه‌ماكاره‌كان له‌په‌یوه‌ندی دروست كردنی جووله‌و ناوه‌ڕۆكی سه‌ماكار خۆی ، چونكه گه‌ر سۆڵۆكان سه‌ماكار خودی خۆی چێژی لێبینی ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه كارێكی سه‌ركه‌وتووش ده‌بێت چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت وه‌رگر وه‌ری ده‌گڕێت ، ئه‌م كاره‌مان دوور له‌هۆڵه‌كانی نمایش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین واته له‌فه‌زایه‌كی كراوه‌دا .
ده‌رباره‌ی كات و به‌روارو شوێنی نمایش كردنی پڕۆژه‌كه‌یان ناوبراو زیاتر ووتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌ك شه‌مه كاتژمێر 7ی ئێواره به‌رواری 28/9 ئه‌و به‌رهه‌مه‌مان نمایش ده‌كه‌ین و تاوه‌كو به‌رواری 29 و 30 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نمایش كردن له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی .
زانیاری زیاتر له‌پۆسته‌ره‌كه وه‌ربگڕه