گروپی كامكاران دوای 7 مانگ ده‌ستیان به چالاكیه خێرخوازیه‌كانی خۆیان كرده‌وه و له شاری سنه كۆنسێرتێكیان ساز كرد.
ئه‌م كۆنسێره‌ته كه له لایه‌ن دانیشتوانی شاری سنه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكرا، چه‌ندین گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی له لایه‌ن كامكاران پێشكه‌ش كرا و داهاته‌كه‌شی بۆ نه‌خۆشانی ( MS) ده‌بێت.
هۆشه‌نگ كامكار له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئامانجمان له ساز كردنی ئه‌م كۆسێرتانه راكێشانی سه‌رنجی گشتیه بۆ نه‌خۆشانی (MS) كه چالاكی خێرخوازانه له پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانمانه.
هه‌روه‌ها له‌م كۆنسێرته‌دا دوو گۆرانی "گه‌لاوێژ " و "سنجانه" به یادی عه‌باسی كه‌مه‌ندی پێشكه‌ش كرا.
شایانی باشه نه‌خۆشی MSیان multiple sclerosi بڵاوترین نه‌خۆشی مێشك و ده‌ماره‌كانه و به زۆربه‌ی له‌ناو گه‌نجانی (18- 40 ) ساڵی رووده‌دات. له‌ده‌ستدانی هه‌سته‌كان و نه‌توانین له رۆیشتن و لاوازی پێیه‌كان و له‌ده‌ستدانی بینایی له نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه.
له شاری سنه‌دا 285 كه‌س تووشی نه‌خۆشی ( MS) بووه و 150 كه‌س له شاری سه‌قز و له پارێزگای كوردستانیش نزیكه‌ی 2 هه‌زار كه‌سی تووشبوو هه‌یه.