• نوێترین بابەت

    به‌مجۆره‌ ده‌زانی له‌شت ڤیتامێنێكی كه‌مه‌؟!



    بەهۆی چەند نیشانەیەك كە لە جەستەت روودەدات دەتوانی بزانی چ ڤیتامینێكت كەمە و بە شێوەیەكی سرووشتی چارەسەری خۆت بكەیت.

    1: ئەگەر ئەمانە نیشانەكانت بن:

    *هەوكردنی بەردەوام بەتایبەت لە بەشی سەروەی سییەكانی هەناسەدان. 
    *دەركەوتنی قڵیشانەوەو هەوكردن لەناو دەمدا.
    * باش نەبینین لە شەودا.
    *وشكی و هەڵوەرینی پێست.

    ئەگەر هەر یەكێك لەم نیشانانەت هەبوو ئەوا ڤیتامینی A لە جەستەتدا كەمەو دەتوانی لەم خۆراكانە دەستت بكەوێ : 
    زەیتی جگەری نەهەنگ – پەنیر – ماست – قشتە. 
    سەوزە رەنگدارەكانی وەك كاهوو – سپێناغ –گێزەر –كەلەم –تەماتە – پاقلە بابەتیەكان – قۆخ و شەربەتی پرتەقاڵ .
    152782892014_vitamia.jpg
    2: ئەگەر ئەم نیشانانە لە جەستەت بەدیار بكەون:

    *ئەگەر بە بەردەوامی هەست بە هيلاكى بكەیت و نەتوانی بەباشی تەركیز لەسەر شتەكان بكەیت.
    *لێو قەڵشین .
    *هەستیاری بە رووناكی .
    *دڵەراوكێی هەمیشەیی . 
    *خەولێنەكەوتنی شەوانە .
    ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبن ئەوا تۆ ڤیتامین (B) كەمەو لەم جۆرە خواردنانەی خوارە دەستت دەكەوێ:
    خەمیرە , جگەر , گۆشت , زەردێنەی هێلكە , میوە , فستق , سپێناخ, گێزەر , كەلەم .
    532782892014_vitamin B.jpg
    3 : ئەگەر ئەمانەت هەبوو:

    *بەردەوام تووشی كۆخە و هەڵامەتبووی .
    *خوێنهاتن لە پوك .
    *زوو چاكنەبوونەوەی برین .
    ئەوا تۆ ئەو ڤیتامینەی لێت كەمە (C) یەو لەمانەدا هەیە: 
    جگەر،لیمۆ، پرتەقاڵ، لالەنگی شيلك، هەرمێ، توور، سێو، كەلەرم، مەعدەنوس، تەماتە.
    332782892014_vitamic.jpg
    4 : ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو:

    *ئازاری جومگەكان یان ئێسكەكان .
    *هەڵوەرینی قژ .
    ئەوا ڤیتامین (D) كەمە و لەمانە دەستت دەكەوێ :
    زەیتی جگەری نەهەنگ، قەیماخ، ماست، زەردێنەی هێلكە، تیشكی خۆر .
    172882892014_Vitamin-D.jpg
    5 : ئەگەر ئەمانەت هەبوو:
    282882892014_vitamin e.jpg
    *بە كەمترین جوڵانەوە هه‌ست به‌ هیلاكی بكه‌ی.
    *برینەكانت لەسەرخۆ چاك بێنەوە .
    ئەوا ڤیتامین (E) كەمەو لەم خۆراكانەدا هەیە: 
    سه‌وزه‌ گه‌ڵا سه‌وزه‌كانی وەك كاهوو، جەرجیر، مەعدەنوس، سپێناخ، زەیتی تۆوی لۆكە، زەیتی لۆبیا، زەیتی گەنمەشامی و گەنم.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: به‌مجۆره‌ ده‌زانی له‌شت ڤیتامێنێكی كه‌مه‌؟! Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top