|
به پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كانی ناوه‌ندی لویسفیلی ئه‌مریكی رۆژانه 3 جار خواردنی كشمیش ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی رێژه‌ی شه‌كری خوێن دوای هه‌ر ژه‌مێك.
له‌م توێژینه‌وه‌دا داوا له 46 پیاو و ژن كراوه به خواردنی كشمیش یان خواردنی میوه و سه‌وزه‌كان رۆژانه 3جار بۆ ماوه‌ی 3 مانگ كه پێشتر نه‌خۆشی شه‌كره‌یان نه‌بووه، به‌ڵام ئاستی شه‌كری خوێنیان به‌رز بووه.
ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت به به‌راورد به ژه‌مه بچووكه‌كانی تر، كشمیش توانی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنێت بۆ دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كر دوای ژه‌مه‌كان به رێژه‌ی 16%. سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی رێژه‌ی هیمۆگلۆبین (سی 1 ئه‌ی) به رێژه‌ی 12%، له كاتێكدا ژه‌مه بچووكه‌كان ناتوانێت ئه‌م رێژه شه‌كره دابه‌زێنێت.
شایانی باسه كشمیش رێژه‌ی شه‌كری سروشتی و ریشاڵ و دژه ئۆكسانی به‌رزه و ئه‌وانه‌ش شه‌كری خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات.