|
لێره‌دا ئاماژه به سووده‌كانى رێحانه ده‌كه‌ین كه بۆ ته‌ندروستی جسته و ده‌روونی مرۆڤ سودبه‌خشه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاوشیوه‌ی چای دێم بكرێت و چایه‌كه‌ی بخورێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌وچكێك گه‌ڵای وشكی رێحانه له‌ناو كوپێك ئاوی گه‌رم بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگرێكی نزمی دابنێن و دوای سارد بوونه‌وه‌ی بیخۆنه‌وه.
1ـ بۆنى رێحانه لێدانی دڵ رێك ده‌كات و دڵ به‌هێز ده‌كات.
2ـ كۆنترۆڵی په‌ستانی خوێن ده‌كات.
3ـ رێگه له گیرانی خونبه‌ره‌كان ده‌گرێت.
4ـ چاره‌سه‌ری سه‌رسوڕان و ژانه‌سه‌ر و گرژی ده‌ماره‌كان ده‌كات.
5ـ چاره‌سه‌ری هه‌ناسه ته‌نگی ده‌كات و كۆ ئه‌ندامی هه‌رس به‌هێز ده‌كات.
6ـ چرچی روخسار ناهێڵێت و پێستی روخسار ده‌گه‌شێنێته‌وه.
7ـ له‌رز و تا ناهێڵێت و ئازارشكێنه.
8. چاره‌سه‌ر سكچوون ده‌كات و به‌سووده بۆ زه‌رداو .
9. چاره‌سه‌ری برینداربوونی گه‌ده ده‌كات ئه‌گه‌ر سێ ژه‌م بخورێت.
10. چاره‌سه‌ری كه‌م خه‌وی ده‌كات .
11. بۆ ئازارى ميزه‌ڵدان و هه‌وكردنی (ره‌حم ) بۆ خانمان زۆر كاريگه‌ره به‌و مه‌رجه‌ى سێ ژه‌مه بخورێت له‌گه‌ڵ خواردن.