كوردستان
ماوه‌ی دوو مانگ و نیوه به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی 10یان وه‌رنه‌گرتووه، وه‌زیری دارایی و ئابووریش بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێك سه‌ردانی به‌ریتانیای كردوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی خه‌ندانیش هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مانگی 10 فه‌رمانبه‌ران بۆ سه‌فه‌ركردنی وه‌زیری دارایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی نه‌وت و غاز سه‌ردانی وڵاتی به‌ریتانیای كردوه، كۆنفڕانسه‌كه‌ش تا 19ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
د. عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: وه‌زیری دارایی هه‌رێم سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز كه تا 19ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: خه‌ڵك مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، وه‌زیریش سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌كات.
لای خۆیه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌پێی یاسا ده‌بێت وه‌زیری دارایی واژۆ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بکات.
خه‌ندان هه‌وڵیدا له رێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانیه‌وه زانیاری زیاتری ده‌ستبكه‌وێت، هه‌روه‌ها چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان بێ وه‌ڵام بوون.