وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، په‌یوه‌ندی به گه‌شتی وه‌زیری داراییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بێت، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه دابه‌ش نه‌كردنی مووچه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه هه‌یه.
دلێر تاریق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان، وتی: "ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له‌وه ده‌كات هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو په‌یوه‌ندی به گه‌شتكردنی وه‌زیری داراییه‌وه هه‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
دلێر تاریق وتیشی: "دابه‌شكردنی مووچه و خه‌رجییه‌كان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و ژمێركارییه‌وه هه‌یه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیر ئاماده‌بێت، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌زیر گه‌شتیشی كردبێت".
دلێر تاریق راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستاشدا هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه به‌شی دووه‌می ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی بڕیاره حكومه‌تی عیراق بینێرێت، نه‌گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "هه‌ر به هاتنی پاره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق، مووچه دابه‌ش ده‌كرێت"، روونیشیكرده‌وه كه له ئێستادا به‌شێكی كه‌م له وه‌زاره‌ته‌كان ماون مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م وه‌ربگرن و ئه‌مڕۆش مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌ش كراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هێماشی به‌وه‌دا كه وه‌زیری دارایی كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێمه، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی تری ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌شداری كۆنفراسێكی سێ ڕۆژه ده‌رباره‌ی نه‌وت و گاز له به‌ریتانیا ده‌كات.
پێشتر د. عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: وه‌زیری دارایی هه‌رێم سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز كه تا 19ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
د. عیزه‌ت سابیر وتیشی: "خه‌ڵك مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، وه‌زیریش سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌كات".